مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له‌ سعوودیه‌ ده‌ستگیر كرا

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌

K24 – هه‌ولێر:

چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، پۆلیسی شاری مه‌دینه‌، كه‌سێكی عێراقیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، نابینایه‌كی چاك كردووه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی مه‌دینه‌ سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ لایه‌ن به‌كاربه‌رانی سعوودییه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ چالاكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ ته‌نیا نزای شه‌رعی ده‌كات، ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كه‌ی له‌ كوێدایه‌.