راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى سهرۆكايهتیى هه‌رێم و فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
باسكردنى نه‌خشه رێگه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عێراق
K24 – هه‌ولێر:
له سهرۆكايهتیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتيى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆك، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌شى لايه‌نه سياسييه‌كان، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لايه‌نه سياسييه‌كان و فراكسيۆنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێم، بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سياسيى عێراق و كوردستان باس كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوى كرده‌يى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان، تاووتوێ كران.
دواى گفتوگۆ و راگۆڕينهوه و تێبينيى فراكسيۆنه‌كان له‌سه‌ر چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فيدراڵييه‌كان له به‌غدا و باسكردنى نه‌خشه‌رێگه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عێراق، هه‌مووان كۆك بوون كه پێويسته به يهكههڵوێستىیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوى پرسه‌كان بكرێت و هه‌نگاوى كرده‌يى بنرێت بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانى و پهيڕهوێكى گشتگيرى بۆ ئاماده بكرێـت، كه مايه‌ى په‌سه‌ندى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان بێت.
كۆبوونه‌وه به گرنگييه‌وه دۆخ و پێشهاته‌كانى عێراقى خسته به‌ر باس و جه‌ختى له پێويستيى گێڕانه‌وه‌ى ئارامیى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى بۆ وڵات و به‌كارنه‌هێنانى توندوتيژى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داوا ڕه‌واكانيان له خزمه‌تگوزارى و ژيان و ئاينده‌يه‌كى باشتر كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵى بوو، له‌م باره‌يه‌وه ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى قه‌واره ده‌ستوورى و سياسييه‌كه‌ى و مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستان و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هاوبه‌شیى و به‌شداريى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێت، هه‌ر ههنگاوێكيش بۆ گفتوگۆى پێكهێانى كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت، به هه‌ماهه‌نگیى له‌نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت، به شێوه‌يه‌ك مافه‌كانى هه‌رێمى تێدا پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م لايهنهكانيش به‌شداريى كارايان له دروستكردنى بڕيارى هاوبه‌شدا هه‌بێت.
كۆبوونه‌وه دڵنيايى ده‌داته گه‌لى كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاتهكانييهوه، كه له هه‌ر گفتوگۆ و رێككه‌وتنێكدا، مافه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له پێشينهى بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت.

