مەسرور بارزانی: پشتیوانیی لە حکوومەتێك دەکەین کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەممەد عەلی ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرایەوە، کە جێی رەزامەندیی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ئێمە پشتیوانیی لە حکوومەتێک دەکەین، کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)