فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەددام حوسێن دەرچوو
تۆمەتەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - کەرکووک
سەددام حوسێن، بەرپرسی بەشی پلاندانان لە دیوانی پارێزگای کەرکووک، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، لە لایەن دەستەی دەستپاکیی کەرکووکەوە فەرمانی دستگیركردنی بۆ دەرچووە.
سەرچاوەیەک لە دیوانی پارێزگای كەركووك هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و ئاشکرای کرد "بەهۆی دەرچوونی فەرمانی گرتنەکەوە، سەددام حوسێن هەڵاتووە و لە دەوام نییە".
سەددام حوسێن، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بە فەرمانی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک راکان جبووری دانراوە و کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوی جبوورییە.
