خۆپیشاندان له دژی پێكهێنانی حكوومه‌تی حه‌سه‌ن ده‌یاب له لوبنان ده‌ستی پێ كرد
رەتیان کردەوە
K24 – هه‌ولێر:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خۆپیشانده‌رانی لوبنان له دژی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه‌یان، چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مانی لوبنان و داوایان كرد، ده‌نگ به كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌درێت، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردرا بوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، تا ئێستا زیاتر له چوار خۆپیشانده‌ر له نزیك په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتە بریندار بوونه و هێزێكی زۆر ئه‌منیی بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران به په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، له شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری په‌رله‌مان بڵاوه‌ی پێ كراوه و غازی فرمێسك‌ڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار ده‌هێنن. رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانیش له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رووی داوه.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن بگه‌ن به په‌رله‌مان و به‌یاننامه‌یه‌ك راده‌ستی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات بكه‌ن و په‌یامی 118 رۆژی خۆپیشاندان بگه‌یەنن.
ماوه‌ی 118 رۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له به‌یروتی پایته‌خی لوبنان به‌ڕێوه ده‌چێت و شه‌وی 21ـی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، حه‌سان دیاب، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی، له‌لایه‌ن میشیل عۆنی سه‌رۆكی لوبنان دیار كرا، خۆپیشانده‌رانی لوبنانیش ئه‌م بڕیاره به ته‌واوی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
D.S