بەفربارین دەست پێ دەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە كاتەكانی درەنگانی شەودا بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات، دواتر سەنتەری زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 5 پلە و سلێمانی 2 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 5 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینیی دەكات، رۆژی پێجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەور دەبێت لەگەڵ دابارینی بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان بە سەنتەری پارێزگاكانیشەوە، لە درەنگانی شەودا كاریگەری ئەو شەپۆلە بەفربارینە كەم دەبێتەوە.



