فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەبارەی دەنگۆی دامەزراندن روونكردنەوە دەدات

روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن دامەزراندن لەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ھەبێت.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "دوای ئەوەی لەلایەن چەند پەیج و ئەکاونتێکی ساختەوە وا بڵاو کراوەتەوە، کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەرگای دامەزراندنی کردووەتەوە، بەو ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان سەردانی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانییان کردووە. بۆیە لێرەوە ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین، تەواوی ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هيچ جۆره دامەزراندنێك له فەرماندەیی زێرەڤانی نییە".