بەفر یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی کوردستان دوا دەخات
یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێن
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بڕیارددرا سەرجەم یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی کوردستان دوابخرێن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، یارییەکانی گەڕی پازدەمی خولی نایابی کوردستان کە وابڕیاربوو رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەڕێوەبچن، بەهۆی ئەو شەپۆڵە سەرما و سۆڵەی رووی لە شارەکانی کوردستان کردووە، بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێن.
تاکو ئێستا لەم وەرزە ١٤ یاریی لە خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچووینە و نەورۆز بە کۆکردنەوەی ٢٢ خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا پێشبینی دەکرێت تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیز داببەزن.
