ئه‌میندارێكی نوێ له پۆستی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان ده‌ستبه‌كار بوو
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی نوێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوو.
لە رێوڕەسمێکدا، ئەمڕۆ پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆست، له نێوان په‌خشان زه‌نگەنه ئه‌مینداری گشتی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی نوێی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كدا خاتوو په‌خشان زه‌نگەنه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خانزاد ئه‌حمه‌د خواست له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن دووپاتكرده‌وه.
