كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند
له حاجی ئۆمه‌ران نزمترین پله تۆمار كراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی، خورماتوو به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه، كه (9) پله‌ی سه‌دی بووه و له حاجی ئۆمه‌رانیش نزمترین پله‌ی گه‌رما، كه (-7) پله‌ی ژێر سفر بووه تۆمار كراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئەمشەو شەپۆلێکى بەفربارین روو لە ناوچەكە دەكات. سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێمی كوردستان بەفربارین دەستپێدەکات. لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى شەپۆلی بەفر بارینەکە تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

كەشناسی راشیگەیاند، پێشبینى بەفربارین لە سەنتەرى پارێزگاکان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، که‌رکووک، هەڵەبجە) هەیە بە رێژەى جیاجیا. لە هەندێك ناوچە بارانی کەم بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت.
پێشبینی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمێنێتەوە و لە شەوى پێنجشەممە کاریگەریەکەى بە تەواوى لاواز دەبێت، لە کاتى بەفربارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە.
ئاستى بەفر بارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان:
هەولێر 5-10 سم
سلێمانى 6-12 سم
دهۆک 20-30 سم
هەڵەبجە 7-15 سم
که‌رکووك 2-5 سم
.png)