كاره‌بای حاجی ئۆمه‌ران پچڕا
خه‌ڵك نه‌وتی نییه و پشتی به كاره‌با به‌ستووه
K24 – هه‌ولێر:
ئیبراهیم حه‌مدان، دانیشتووی شاره‌دیی حاجی ئۆمه‌رانه و به‌كوردستان24ی راگه‌یاند، كاتژمێر (5:45) خولهك كاره‌بای حاجی ئۆمه‌ران و ده‌وروبه‌ری كه له ئێرانه‌وه دابینكراوه پچڕاوه.
گووتیشی: به‌شێكی زۆری دانیشتوانی حاجی ئۆمه‌ران و گونده‌كانی شیوه‌ڕه‌ش و سه‌یداوه به‌هۆی بوونی كاره‌بای بیستوچواركاتژمێری سۆپا و نه‌وتیان نیه و بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان پشت به سپلیت و ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه كاره‌باییه‌كان ده‌به‌ستن بۆیه پچڕانی كاره‌با بارودۆخی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ناهه‌موار كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پچڕانی كاره‌با راسته‌وخۆ تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با به‌دواداچوونیان كرد و ده‌ركه‌وت كێشه‌كه تهنكنیكییه و له دیوی هه‌رێمی كوردستان نیه بۆیه په‌یوه‌ندیمان كردووه به به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه ده‌ستبه‌جێ به‌دوا داچوون بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه بده‌ن.
فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د، گووتیشی: پێشبینی ده‌كه‌م له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گرفته‌كه چاره‌سه‌رببێت، به‌ڵام ئه‌مه حاڵه‌تی كه‌شوهه‌وایه و درووست بوونی گرفتی ته‌كنیكی له‌بارودۆخێكی ئاوادا چاوه‌ڕوان كراوه.
به‌هۆی به‌فربارین و به‌سته‌ڵه‌ك پله‌كانی گه‌رما ئێستا له حاجی ئۆمه‌ران (11) پله‌ی ژێر سفری سیلیزیه و به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسیش بۆ ئه‌م شه‌و پله‌كانی گه‌رما تا (17)پله بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن.