"واده‌ی دیاریكردنی كلاسیكۆیه‌كی نوێ دیاریكرا"
"ئه‌م یارییه ده‌بێته گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشی له‌م یاریگه‌یه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، هاوینی داهاتوو ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له لاس ڤیگاس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو یاریی كلاسیكۆی دۆستانه له لاس ڤیگاس و له یاریگه‌ی ئێلیگانت بكرێت.
له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه، ده‌بێته گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشی له‌م یاریگه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، كه نرخی دروستكردنی یاریگه‌كه نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاره.
ئه‌م یارییه نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له میانی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان ده‌بێت كه ساڵانه كۆمه‌ڵێك یانه له ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌كه‌ن و به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه ده‌كه‌ن.