راگه‌یه‌ندراوێك له پارێزگاری هه‌ولێره‌وه
سه‌باره‌ت به ده‌وامی سبه‌ی پێنجشه‌ممه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ده‌وامی سبه‌ی پێنجشه‌ممه، پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەیانی، رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی 13/2/2020، دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاسایی دەبێت.
لە ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان لە ناوچە شاخاوییە ساردەکان، سەرۆکی یەکەی کارگێڕی سەرپشک دەکەین لە بڕیاردان لە سەر دەوامی فەرمانبەران.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
سه‌باره‌ت به ده‌وامی پارێزگای سلێمانیش، پارێزگاری شاره‌كه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه و كه‌رتی په‌روه‌رده ئاساییه و پشوو نییه.
له دهۆكیش، تا ئێستا ته‌نیا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده ده‌وامی سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری ئه‌و پارێزگایه كردووه‌ته پشوو.