خانهقین.. چەکدارانی داعش پێشمەرگەیەک شەهید دەکەن و چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی بریندار دەکەن
کەسوکارەی چوون هاوکاری بکەن
K24 – ههولێر:
شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەهاری خانەقین، چەکدارانی داعش، پێشمەرگەیەک شەهید دەکەن و سێ برا و باوکیشی بریندار دەکەن، کەسێكی دیکەش هەر سەر بەو خێزانە، بەهۆی رووداوەکە بریندار بووە.
جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، باوک و دوو برای پێشمەرگەکە چوون بە هاواریەوە، بەڵام چەکدارانی داعش ئەوانیشیان بریندار کردووە، کە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵە و بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراون.
راشیگەیاند، سوپای عێراق کاتێک چوونەتە سەر شوێنی رووداوەکە، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە شەش سەرباز بریندار بوون، یەکێکیان برینەکەی سەختە. هەروەها هەر بەهۆی تەقەی هەڕەمەکیی ئەو چەکدارانە، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوون.