روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
له بارهی بابهتێكهوه
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل، روونكردنهوهیهكی له بارهی بابهتی سایتێك راگهیاند.
دهقی روونكردنهوهكه:
لە سایتێکی لۆکاڵیدا بابەتێک بڵاو کراوەتەوە، گوایا رێزدار سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتی نەوتی لە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە . ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و بەشێکە لە چەواشەکارییە بەردەوامەکانی ئەو سایتە مایەپووچە.
جووتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/12