ئاگادارییه‌ك له قایمقامی قه‌زای سۆرانه‌وه
سبه‌ی له‌م ناوچانه‌ی ده‌وامی په‌روه‌رده كرایه پشوو
K24- هه‌ولێر:
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران، پشووی فه‌رمیی له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری ئه‌و قه‌زایه، راگه‌یاند.
كرمانج عزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له پارێزگاری هه‌ولێره‌وه پێیان دراوه، بڕیاریان دا سبه‌ی له هه‌ریه‌ك له سیده‌كان و دۆڵی مه‌له‌كان و ته‌واوی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشووی فه‌رمی.
سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ری شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ش، قایمقامی سۆران گوتی: له سه‌نته‌ری سۆران، خه‌لیفان و دیان،ا ده‌وامی قوتابخانه‌كان ئاساییه، ته‌نیا باخچه‌ی ساوایان نه‌بێت، كه ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
دووپاتیشی كرده‌وه، جگه له په‌روه‌رده، له ته‌واوی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی دیكه‌ی سنووری قه‌زاكه‌یان ده‌وام ئاساییه.
H.B