بۆ دۆخی عێراق داوای كۆده‌نگیی كورد ده‌كرێت
پێویسته كورد به یه‌ك تیم به‌شداریی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق بكات
K24- هه‌ولێر:
پسپۆران و شارەزایانی دەستوور رایدەگەیەنن، دەبێت کورد بە یەك تیم لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه دانوستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق بکات و مەرجی پابەندبوونی حکوومەتی داهاتووش بۆ جێبەجێکردنی مافەکانی کورد، پەیوەستە بە یەكڕیزیی کورد لە پێکهێنانی کابینەی عەللاوی.
عومه‌ر نوره‌دینی، پسپۆری دەستووری دەڵێت: دەبێت کورد بە یەك ئەجێندا و یەك تیم و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەشداریی کابینەکەی عەللاوی بکات.
هاوكات ئارام ره‌سوڵیش كه پسپۆڕێكی دیكه‌ی بواری ده‌ستوورییه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت کورد هیوای زۆر لەسەر ئەم کابینەیە هەڵبچنێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، كابینه‌كه كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
له دوای ساڵًی 2003 وە کورد پێکهێنەری سەرەکیی حکوومەتەکانی عێراق بووە، بۆ بەشداریی هەر کابینەیەکیش چەندین رێکكەوتنی بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی کردووە، بەڵام دواتر رێکكەوتنەکان پشتگوێ خراون، پسپۆرانیش داوای یەکگرتوويی و یەك تیمی دەکەن، بۆ بەشداریی کورد لە پێکهێنانی حکوومەتی ئه‌م جاره و پێیان وایە، ئەم کابینەیە هی ئەوە نییە زۆر هیوای لەسەر هەڵبچنێ، چونکە خۆی کاربەڕێکەرە.
H.B