ڕاگەیەندراوێك لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی
له هه‌ڵه‌بجه‌ش چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەڕێز سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزایینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لیژنە تەکنیکییەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پڕۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پڕۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەڕێز سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزایینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاریی بۆ خستنەگەڕی پڕۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پڕۆژەی پردی تووەقوتە، کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
13/2/2020"