دواین زانیاری لەبارەی رووداوێکی هاتووچۆ لە کەلار
خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵ گیانی لەدەستداوە
K24 – ههولێر:
علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی دوو ئاڵتیما، تەنکەرێکی سوتەمەنی و پاسێک روویدا.
عەلی جەمال قدووری دەڵێت: "لە ئەنجامدا خوێندکارێک کەسەرنشینی پاسەکەبوو بەناوی محەمەد جەبار عبدولقادر لەدایکبووی 2003 دانیشتووی گوندی زەماوەنگە گیانی لەدەستداو چواردە کەسی دیکەش برینداربوون".
دەشڵێت: "لە ئێستادا چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی ناحیەی باوەنوور بۆ بریندارەکان کراوە و پێنج لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".
H.J