حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كان رێكده‌خاته‌وه
ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکان ده‌كات، لەوانەش داهاتی نەوت وگاز، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا به‌شدارن، ئەو پرۆسەیە بە هەنگاوێکی گرنگى چاکسازی ده‌زانن و پشتگیری تەواوی ئەم هەنگاوەی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیران بە رێنمایی تایبەت ئەم هەنگاوە گەورەیە دەستپێدەکات.
هاوكات محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەزانێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو پرۆسەیە پێوستی بە یاسا نیە و ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم داهاتەکان لە وەزارەتی دارایی کۆدەکاتەوە.
لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وەزیرەکانی راسپارد، کە لە ماوەی 15 رۆژدا، پێشنیازەکانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکان ئامادە بکەن، لەوانەش داهاتی نەوت و گاز، کە دەيانهوى شەفاف و روون بێت، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی بەلای ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گرنگە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، دوور لە موزایەدە و بەکردەوە پشتگیریی لە جێبەجێکردنی چاکسازی بکەن.
H.B