قایمقامی سۆران هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان
رێگای هه‌ولێر - سۆران، سۆران حاجی ئۆمه‌ران داخراوه
K24- سۆران:
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاند، رێگه‌ی هه‌ولێر - سۆران، سۆران - حاجی ئۆمه‌ران داخراوه و هاتوچۆ له‌و رێگایه په‌كی كه‌وتووه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، قایمقامی قه‌زای سۆران هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر رێگایه داخراوه و به‌كارهێنانی مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌ند تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له راماڵینی رێگاكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فربارین، ناتوانرێت رێگاكان به‌ته‌واوی له به‌فر رابماڵرێن.
داواش له هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێگایه به‌كارنه‌هێنن.
H.B