ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێدەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا و ئەوروپا کۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ هەینی، مه‌سرور بارزانی به‌شداریی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
له په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌وانه‌ش بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ كۆببێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بڕیاره مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له دان برولێتی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مەریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆببێته‌وه.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌ش، بڕیاره مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئانگرێت كرامپ كارنپاوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه.
كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گه‌وره به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه و پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كەن. له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك بووه له به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفڕانسه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین دیدارمان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە".
لە کۆنفرانسی ئەمساڵ، زیاد لە 500 بڕیاربەدەستی باڵای جیهان بەشداردەبن و باس لە قەیرانەکانی ئێستا و تەگەرەکانی بەردەم ئاسایشی جیهان لە داهاتوو دەکرێت. هەروەها باس لە چەمکی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" دەکرێن، ئەو مەترسیانە دەخرێنە بەر باس کە لەسەر ئەوروپا و رۆژئاوا هەیە.
هەروەها، چەندین دیدار و سیمینار لە نێوان ئامادەبووان لەبارەی لیبیا، جەنگی دژ بە داعش، ئاسایشی ئینتەرنێت، وزە و تەندروستی ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنفراسەکە هەریەک لە ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جەستن ترەودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، بۆ یەکەمجار بەشدار دەبن. هەروەها، هەر یەک لە مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، هێیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی نێزەرلاندس و چەندین سەرۆک و وەزیرانی دیکە بەشداریی تێدا دەکەن.
H.J