هاتووچۆی هەولێر ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە دەیانەوێت بچنە ناو بەفر

بۆ ئەوانەی نیازی ئەوەیان هەیە بچنەوە دەرەوە شاری هەولێر بۆ ناو بەفر

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان و سەفین و هیران بەهۆی زۆری ئەو بەفرەی کەلەسەری کەوتوە تاکو ئێستا نەکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: " داوا لەو هاولاتیانە دەکەین کە بەنیازن ئەمڕۆ بچن بۆ ناو بەفر نەچنە ئەم رێگایە، بەڵکو دەتوانن بچنە تونێلی پیرمام بەرەو شەقڵاوە کە ئەو رێگایە هیچ کێشەی نیە".

H.J