له‌ گه‌رمیان حه‌وت هاووڵاتی بریندار بوون

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا

K24 – گه‌رمیان:

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – سلێمانی (7) هاووڵاتی بریندار بوون.

پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە، لەجۆری "نیسان سەنی" کە بەئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووە  و "تویۆتا بیکاشۆ"یه‌ك، كه‌ بەئاراستەی کەلار هاتووە روویداوە.

روونیشیكرده‌وه‌، شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان (٨) کەس بووە حەوتیان بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە  و چارەسەری پێویستی یان بۆکراوە.