له گهرمیان حهوت هاووڵاتی بریندار بوون
له ئهنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا
K24 – گهرمیان:
له ئهنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا له سهر رێگهی كهلار – سلێمانی (7) هاووڵاتی بریندار بوون.
پۆلیسی هاتوچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە، لەجۆری "نیسان سەنی" کە بەئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووە و "تویۆتا بیکاشۆ"یهك، كه بەئاراستەی کەلار هاتووە روویداوە.
روونیشیكردهوه، شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان (٨) کەس بووە حەوتیان بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە و چارەسەری پێویستی یان بۆکراوە.



