مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
هه‌ماهه‌نگییه‌كان فراوانتر ده‌كه‌ن
K24 – میونشن:
له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی په‌نجاوشه‌شه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "دان برۆلیێت" كۆبوه‌وه.
له به‌رایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "برۆلیێت" له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتی: باس له چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ین، كه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌یه. هه‌رێمی كوردستان له لیبیا نه‌وتی زیاتره و هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه فراوانتر بكه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له راستیدا به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیردا و ئه‌مڕۆش كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له خالد شوانی وه‌زیری هه‌رێم و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدار بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لە گەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەتایبەتی لە بواری وزەدا کرا. هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
وەزیری وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابووری هەرێمی کوردستاندا کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بە هۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی کاری موعجیزە ئاسایان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و گوتی هیوادارم هەماهەنگیمان زیاتر و بەردەوام بێت.





له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر باسی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كردووه و سوپاسیشی كردووه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه و نووسیوویه‌تی: هه‌لی زۆرمان له‌گه‌ڵ كوردستان له‌به‌رده‌مه بۆ فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی بواری وزه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: مه‌سرور بارزانی هه‌مان گه‌شبینی ئێمه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی بواری وزه و نووسیویشیه‌تی: خۆشحاڵم به هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ كوردستان له ئاینده‌دا.
The U.S. and KRG have ample opportunities to increase energy security in the region and have major U.S. investment in the Kurdistan energy sector. Prime Minister @masrour_barzani shares our optimism for US-KRG energy opportunities. pic.twitter.com/RbdNADB7p8
— Dan Brouillette (@SecBrouillette) February 14, 2020