له سۆران بڕیار له باره‌ی ده‌وامی سبه‌ی درا
به هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قائمقامی قه‌زای سۆران، كرمانج عزه‌ت له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه بڵاویكرده‌وه، له به‌ر ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فرێكی زۆر، سبه‌ی له قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایان پشوو ده‌بێت.
له ئاگادارییه‌كدا، قائیمقامی سۆران رایگه‌یاندووه، له‌به‌ر بارینی به‌فرێكی زۆر و به‌سته‌ڵه‌كی رێگاوبانه‌كان بڕیارماندا له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كانی منداڵانی سنووری په‌روه‌رده‌ی سۆران سبه‌ی شه‌ممه (15/2/2020) پشوو ده‌بێت.