وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سوپاسی مەسرور بارزانی دەكات

"لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جەختمان لە ھەماھەنگی كردەوە"

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات دەکات.

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی دامەزراوە و هاووڵاتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە تویتەکەدا پۆمپێیۆ جەختیکردووەتەوە، لەگەڵ مەسرور بارزانی لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوام و لەیەکنزیک بوون، رێککەوتوون.

دوێنێ هەینی 2020/2/14 لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا.