مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لە میونشن لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بارودۆخی ناوچەكە لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری وڵاتان تاوتوێ دەكات

K24 - میونشن

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن، ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی میونشن، ئەم دیدار و کۆبوونەوانەی دەبێت:

- وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر

- سەرۆک وەزیرانی کوەیت شێح سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح

- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

- وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ

  • ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو ئەلغەیت

-سيناتۆری ئەمەریکی لینزی گراهام

-وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن ئەلسفدی

- سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رووتە

- وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد ئەلحەکیم

- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

-وەزیری بەرگری کەنەدا هاریت سینگ سەججان

-وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئيڤ لۆدریان

دوێنێش لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و نوێنەری وڵاتان كۆبووەوە، لە نێویاندا مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئه‌نێگرێت كرامپ كارنباور، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا.