مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لە میونشن لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆدەبێتەوە
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بارودۆخی ناوچەكە لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری وڵاتان تاوتوێ دەكات
K24 - میونشن
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن، ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی میونشن، ئەم دیدار و کۆبوونەوانەی دەبێت:
- وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر
- سەرۆک وەزیرانی کوەیت شێح سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح
- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا
- وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ
- ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو ئەلغەیت
-سيناتۆری ئەمەریکی لینزی گراهام
-وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن ئەلسفدی
- سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رووتە
- وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد ئەلحەکیم
- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا
-وەزیری بەرگری کەنەدا هاریت سینگ سەججان
-وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئيڤ لۆدریان
دوێنێش لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و نوێنەری وڵاتان كۆبووەوە، لە نێویاندا مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئهنێگرێت كرامپ كارنباور، وهزیری بهرگری ئهڵمانیا و بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا.