بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران و بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 13 و سلێمانی 12 دھۆك 11 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لە كاتەكانی ئێوارەدا، ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.