مه‌سرور بارزانی بۆ پۆ‌مپێیۆ: هه‌ماهه‌نگمان وه‌ك هه‌میشه به‌هێز ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی تویتێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 - ھەولێر
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی تویتێكی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه، كه تێیدا سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به دڵنیاییه‌وه هه‌ماهه‌نگی و پابه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان وه‌ك هه‌میشه به‌هێز ده‌مێنێته‌وه.
ده‌شڵێت: "هیوادارم له داهاتوودا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌هێزتر بێت".
له یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مایك پۆ‌مپێیۆ، له تویتێكدا سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی باشه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
As always @secpompeo it was great to see you. Our joint commitment to our partnership remains absolute. I’m confident of ever closer cooperation in the future. -mb #MSC2020 https://t.co/SAQpxzBNdh
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) February 15, 2020