مه‌سرور بارزانی: هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە زۆر گرنگە

وەزیری بەرگری ئەمەریکا : لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

وەزیری بەرگری ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.