ڤیدیۆ: ئەو رۆژەی هەرگیز لەبیری مێسی ناچێتەوە

ئەمشەو مێسی دەیەوێت هەمان مێژوو دووبارە بکاتەوە

لیۆنێل مێسی 13 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا گۆڵێکی مێژوویی دژی خیتافی تۆمارکرد، ئەمشەو لە دژی هەمان یانە لە هەمان رۆژ یاریی دەکاتەوە.

ساڵی 2007 لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریی چوون لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، مێسی یاریی بە پێنج یاریزانی خیتافی کرد و گۆڵێکی مێژوویی کرد، کە ئەوکاتە لیۆ لە سەرەتاکانی تەمەنی گەنجێتیدا بوو بەو گۆڵەی بووە هۆی ئەوەی بە دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەراورد بکرێت.

ئەمشەو جارێکی دیکە مێسی بەرامبەر خیتافی یاریی دەکاتەوە، لە گەڕی بیست و چوارەمی لالیگادا بارسێلۆنای یەکەم میوانداریی خیتافی سێیەم دەکات.