سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا: ههرێمی كوردستان فاكتهری سهقامگیری عێراق و ناوچهكهیه
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران نیل شمید و کارستن شنایدەرو فیختز فەیگنترۆی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا .
لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بە رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان دا وەک فاکتەری سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا. جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە کرد و ھەروەھا باسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە هەمەچەشنکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.