مەسرور بارزانی داوای رەچاوکردنی مافی کوردی سووریا لە لاڤرۆڤ دەکات

مەسرور بارزانی داوای رەچاوکردنی مافی کورد لە سووریا لە لاڤرۆڤ دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.
وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات و گوتیشی دەمانەویێت دۆخی عێراق ئارام و سەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سوریا کردەوە و داواشی لە رووسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

 

H.J