مەسرور بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبوونەوە

شاندەکەی کۆنگرێس بە سەرۆکایەتی لیندسی گراهام پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن لەگەڵ شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆهەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

H.J