مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبوونەوە

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا: پەیوەندییەکی تایبەتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

K24 – هه‌ولێر:

لە دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، هەردوولا چەند لێدوانێکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لە میونشن بۆ میدیاکان دا.

مارک روتە رایگەیاند، 50 راوێژکاری سەربازیمان هەیە کە مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و پەیوەندییەکی زۆر تایبەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

راشیگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەین.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ستایشی بەرنامەی چاکسازی کارگێڕی ودارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد و ئامادەیی هاوکاریکردنیشی دەربڕی.
لای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاتر بە پرۆسەی وەبەرهێنان.

 

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بارۆدۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.