مەسرور بارزانی و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە
ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە هاوکاری و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوە، بەرگری و هەماهەنگی ترانسئەتلیک بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە کرد و ھەروەھا باسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە هەمەچەشنکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.