خالید شوانی: کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا زۆر گرنگ بوو
ئەمەریکا بەڵێنی پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی داوە
K24 – ههولێر:
خالید شوانی وهزیری ههرێم له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به كوردستان24ی راگهیاند، كۆبوونهوهی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و ماڕك ئیسپهر وهزیری بهرگری ئهمریكا زۆر گرنگ بوو.
راشیگەیاند، باس لە چۆنیەتی رووبەڕووی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان کرا و وەزیری بەگری بەڵێنیدا لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.
لە دوو رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ کاربەدەستانی جیهان ئەنجامداوە.