مه‌سرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم كۆبووه‌وه

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفراسی ئاسایشی میونشن گەڵ محەمەد ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە حکومەتێک دەکات کە پابەندبێت به قەوارەی فیدرالی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمیش، وەزیرەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن.
H.J