سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی و ئەیمەن سەفەدی کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوو رێزی تایبەتی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی بەهێزی مێژوویی لە نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی دۆخی عێراق .

لە کۆبوونەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ کرا.