دیدار و کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لە سێیەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

سەرۆکی حکوومەت چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا دەکەوێت

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/02/2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێیەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدات کە گرنگترینیان ئەمانەن:

- گرووپی پەرلەمانتارانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا

- وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف

- راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا مارک سەدویل

- وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە نیلس ئانن

- وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ