میدیاکانی رووسیا به‌گرنگییه‌وه باس له دیداره‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و لاڤرۆڤ ده‌كه‌ن
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە دەكەن
K24 - مۆسكۆ
ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانی رووسیا (رییا نۆڤستی، به‌شی نێوده‌وڵه‌تی تاس، كه‌مێرسانت، به‌شی سیاسی تاس، كراسنایه ڤێسنه، نیوز رووس، ئینته‌رفاكس، یاندێكس، رووسه‌پریمه‌ڤێره، كوردستان روو، رییا- تازه) به‌بایه‌خه‌وه باس له دیداره‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال ده‌كه‌ن.
كه‌مێرسانتی رووسی، به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: لاڤرۆڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق ره‌وشی سوریایان تاوتوێ كرد. له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدراڵ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی ره‌وشی سوریا و هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا و پاراستنی ماف و داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریایان كرد.
كه‌مێرسانت له كۆتایی بابه‌ته‌كه نوسیویه‌تی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌بواری وزه و سوته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی له‌ته‌ك كوردستاندا كرا.
ئاژانسی ئینته‌رفاكس، به‌شی هه‌واڵی سه‌ربازی نوسیویه‌تی: سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ باسی له په‌یوه‌ندی مێژووییان له‌گه‌ڵ رووسیا كرد. له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه، باسه گه‌رمه‌كانی رۆژ و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت.
رووسه‌پریمه‌ڤێره، نوسیویه‌تی: سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق داوای له لاڤرۆڤ كرد كه رووسیا رۆڵی گرنگی خۆی له سه‌قامگیربوونی دۆخی سوریا و رێزگرتن له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا و له‌نێویشیاندا گه‌لی كورد بگێڕێت.
نیوزی رووسی نوسیویه‌تی : لاڤرۆڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، جگه له گه‌نگه‌شه‌كردنی ره‌وشی سوریا، په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌بواری وزه و وه‌به‌رهێنانیان تاوتوێ كرد.
نیوزی رووسی نوسیویه‌تی : لاڤرۆڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، جگه له گه‌نگه‌شه‌كردنی ره‌وشی سوریا، په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌بواری وزه و وه‌به‌رهێنانیان تاوتوێ كرد.
به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانستی تاسی رووسی نوسیویه‌تی: له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، سرگێ لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال، داوای لێبوردنی له سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراقی كرد له‌به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی درێژه‌كێشانی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ناتۆ، هه‌روه‌ها تاس نوسیویه‌تی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال جارێكی تر سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه‌له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بۆ هه‌رێمی كوردستان لێیان كردووه.
ئاژانسی رییا نۆڤستی باس له كه‌شی ئه‌رێنی كۆبوونه‌كه ده‌كات و نوسیویه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، خۆشحالی خۆیان ده‌ربرێوه به‌به‌هێزی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان .
جگه له‌وه‌ی میدیاكانی رووسیا گرنگی بایه‌خێكی زۆری به‌م دیداره‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دا، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یاندراوێكی له هه‌ردوو په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و لاپه‌ره‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "15ی شوباتی 2020 له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، وه‌زیری كارووباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال سرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سرور بارزانی كۆبوویه‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی جیاواز سه‌باره‌ت به گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له گه‌لێ بواردا له‌نێوان رووسیا و ئێراقدا تاوتوێ كران، هه‌ر له‌ومیانه‌شدا سه‌ر‌نج خرایه سه‌ر كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌بواری وزه و سوته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی له‌ته‌ك كوردستاندا..
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باسه‌كانی رۆژدا و له‌مه‌ڕ بابه‌تی گه‌رمی ناوچه‌كه و ڕه‌وشی ناوخۆ و ده‌ورووبه‌ری عێراق، جه‌خت له‌سه ئه‌وه كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هاوكار بێت به‌ئامانجی به‌رگرتن له داڕووخانی هه‌رچی زیاتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست و باكوری ئه‌فریقایه، هه‌ماهه‌نگی بكات له‌و ته‌نگژه سه‌ربازی و سیاسییه‌ی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه رۆڵی خۆی ببینێت، لێره‌دا باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا كرا، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت.