وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگەیەندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و لاڤرۆڤ بڵاودەكاتەوە
جەخت لە ھەماھەنگی ھەردوولا كرایەوە
K24 - مۆسكۆ
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی دیداری سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یاندراوه‌كه له هه‌ردوو په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه. له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: 15ی شوبات له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال سێرگی لاڤرۆڤ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سرور بارزانی كۆبوویه‌وه. له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی جیاواز سه‌باره‌ت به گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له گه‌لێك بواردا له‌نێوان رووسیا و عێراقدا تاوتوێكران، هه‌ر له‌ومیانه‌شدا سه‌رنج خرایه سه‌ر كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌بواری وزه و سوته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی له‌ته‌ك كوردستاندا. له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باسه‌كانی رۆژدا و له‌مه‌ڕ بابه‌تی گه‌رمی ناوچه‌كه و ره‌وشی ناوخۆ و ده‌وروبه‌ری عێراق، جه‌خت له‌سه ئه‌وه كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هاوكار بێت به‌ئامانجی به‌رگرتن له داڕوخانی هه‌رچی زیاتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست و باكووری ئه‌فریقایه، هه‌ماهه‌نگی بكات له‌و ته‌نگژه سه‌ربازی و سیاسییه‌ی باڵی بهسهرناوچهكهدا كێشاوه رۆڵی خۆی ببینێت. ھەروەھا باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا كرا، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه له‌به‌رچاوبگیرێت.