كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی و دھۆك 14 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.



