كاردانه‌وه‌ی دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی و سێرگی لاڤرۆف له میدیاكانی رووسیا
به‌گرنگییه‌وه باس له دیداره‌كه ده‌كه‌ن
K24 - مۆسكۆ:
هه‌ریه‌كه له ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانی رووسیا ( رییا نۆڤستی، به‌شی نێوده‌وڵه‌تی تاس، كه‌مێرسانت، به‌شی سیاسی تاس، كراسنایه ڤێسنه، نیوز رووس، ئینته‌رفاكس، یاندێكس، رووسه‌پریمه‌ڤێره، كوردستان روو، رییا- تازه) به بایه‌خه‌وه باس له دیداره‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سێرگی لاڤرۆفی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال ده‌كه‌ن.
كه‌مێرسانتی رووسی به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: "لاڤرۆڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق ره‌وشی سووریایان تاووتوێ كرد".
له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: "وه‌زیری كارووباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدراڵ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا تاووتوێی ره‌وشی سوریا و هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا و پاراستنی ماف و داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریایان كرد".
كه‌مێرسانت له كۆتایی بابه‌ته‌كه نوسیویه‌تی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌بواری وزه و سووته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی له‌گه‌ڵ كوردستاندا كرا".
.jpg)
كۆبوونه‌وه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدان له‌لایه‌ن ئاژانسی ئینته‌رفاكس و له به‌شی هه‌واڵی سه‌ربازی نوسیویه‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ باسی له په‌یوه‌ندی مێژووییان له‌گه‌ڵ رووسیا كرد".
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "باسه گه‌رمه‌كانی رۆژ و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت".
.jpg)
هه‌رچی ئاژانسی رووسه‌پریمه‌ڤێره، نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق داوای له لاڤرۆڤ كرد كه رووسیا رۆڵی گرنگی خۆی له سه‌قامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا و له‌نێویشیاندا گه‌لی كورد بگێڕێت".
هاوكات ئاژانسیی نیوزی رووسی نووسیویه‌تی: "لاڤرۆڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، جگه له گه‌نگه‌شه‌كردنی ره‌وشی سووریا، په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌بواری وزه و وه‌به‌رهێنانیان تاووتوێ كرد".
له به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانستی تاسی رووسی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هاتووه: "له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، سێرگی لاڤرۆفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال، داوای لێبوردنی له سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی عێراقی كرد له‌به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی درێژه‌كێشانی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ناتۆ".
.jpg)
تاس نووسیویه‌تی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال جارێكی تر سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بۆ هه‌رێمی كوردستان لێیان كردووه".
ئاژانسی رییا نۆڤستی باس له كه‌شی ئه‌رێنی كۆبوونه‌كه ده‌كات و نوسیویه‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، خۆشحالی خۆیان ده‌ربرێوه به‌به‌هێزی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان".
رۆژی شه‌مه 15 شوباتی 2020 له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سێرگی لاڤرۆفی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدراڵ كۆبوونه‌وه.
جگه له‌وه‌ی میدیای رووسیا بایه‌خێكی زۆری به‌م دیداره‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سێرگی لاڤرۆفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دا، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یاندراوێكی له هه‌ردوو په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و لاپه‌ره‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "15ی شوبات له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال سێرگی لاڤرۆف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سرور بارزانی كۆبووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی جیاواز سه‌باره‌ت به گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له گه‌لێ بواردا له‌نێوان رووسیا و ئێراقدا تاوتوێ كران، هه‌ر له‌ومیانه‌شدا سه‌ر‌نج خرایه سه‌ر كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌بواری وزه و سوته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی له‌ته‌ك كوردستاندا.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باسه‌كانی رۆژدا و له‌مه‌ڕ بابه‌تی گه‌رمی ناوچه‌كه و ڕه‌وشی ناوخۆ و ده‌ورووبه‌ری عێراق، جه‌خت له‌سه ئه‌وه كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هاوكار بێت به‌ئامانجی به‌رگرتن له داڕووخانی هه‌رچی زیاتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست و باكوری ئه‌فریقایه، هه‌ماهه‌نگی بكات له‌و ته‌نگژه سه‌ربازی و سیاسییه‌ی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه رۆڵی خۆی ببینێت، لێره‌دا باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا كرا، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت.
جیا له‌مانه، چه‌ندین رۆژنامه و دامه‌زراوه‌ی میدیایی رووسی، گرنگیان به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و سێرگی لاڤرۆف داوه، هاوكات په‌یوه‌ندی نێوان كورد و رووسیایان به په‌یوه‌ندییه پته‌و و مێژوویی له قه‌ڵه‌م داوه.
ئ. م