بریكارێكی غاز لە سلێمانی ده‌ستگیر كرا
"غازی ماڵانی شاردووەتەوە"
K24 - سلێمانی
به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه بریكارێكی غاز فرۆشتن لە شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا. بەگوێرەی زانیارییەكان لە ماوەی دوو رۆژدا بڕی 38 هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان گەیشتووەتە ناوشاری سلێمانی، لەكاتێكدا ئەو شارە رۆژانە پێویستی به 15 هه‌زار بوتڵی رۆژانه‌یه و ئەو بریكارە غازی شاردوەتەوە و بە نرخێكی زیاتری فرۆشتووە.
لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "دوێنێ شه‌ممه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕی 38 هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له كۆمپانیاكانه‌وه گه‌شتووەته شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی به بڕی 15 هه‌زار بوتڵی رۆژانه‌یه، ئه‌و بڕه‌شی رۆژانه ده‌گاته سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بوونی نییه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "سێیه‌م جاره بریكارێكی غاز فرۆشتن له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه و گرانفرۆشی له غازی ماڵان‌دا ده‌كات، بۆیه له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه و رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه".
ھ.م