دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانبه‌رانى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌كات
لەگەڵ كارمەندانی كۆمپانیایەكیش لێكۆڵینەوە دەكرێت
K24 - سلێمانی
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای دەكات "له‌سه‌ر بابه‌تى پێدانى ده‌رئه‌نجامى ناڕاستى پشكنینى خۆراك كه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتییان، لێكۆڵینه‌وه له فه‌رانبه‌رانى خۆپاراستنى بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستى سلێمانى ده‌كرێت".
لە راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: "فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌كات. له‌سه‌ر بابه‌تى پێدانى ده‌رئه‌نجامى ناڕاستى پشكنینى خۆراك كه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتییان هه‌یه".
دەستەی دەستپاكی، ئاماژەی بەوەشكردووە: "ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له پارێزگاى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكى كۆمپانیایه‌ك ده‌كات، له خاڵه سنوورییه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى به‌رتیل و به‌قاچاغ بردنى كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم".
ھ.م