سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ واشنتن پۆست: داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه
چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیران لەگەڵ واشنتن پۆست
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مەریكی، واشنتن پۆست، رایگه‌یاند، كوشتنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش زیانی به توانای ئه‌و گروپه نه‌گه‌یاندووه له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان.
هۆشداریش ده‌دات كه ئێستاكه داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق زیاتر كردووه و ئه‌و نیگه‌رانییه‌شی له‌باره‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه گه‌یاندووه‌ته مایك پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه هیواداره به‌غدا و واشنتن بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.